به ڤیدیۆ... كریستیانۆ له لاساییكردنه‌وه‌ی رۆناڵدینهۆ شكستی هێنا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید له یارییه‌كه‌ی دوێنێ به‌رامبه‌ر تۆتێنهام هه‌وڵیدا لاسایی رۆناڵدینهۆ بكاته‌وه، به‌ڵام شكستی هێنا.
كریستیانۆ كه به (سارۆخه‌ی مادێرا) ناسراوه دوێنێ به لێدانێكی پێناڵتی یانه‌كه‌ی له شكست رزگار كرد، به‌ڵام له كاتی یارییه‌كه هه‌وڵیدا له‌سه‌رهه‌مان ستایلی رۆناڵدینهۆی به‌رازیلی تۆپێك بۆ هاوڕێیه‌كانی بنێرێت، به‌ڵام نه‌یتوانی.
رۆژنامه‌ی گڵۆبۆی به‌رازیلی گاڵته ئه‌و دیمه‌نه‌ی كریستیانۆ ده‌كات و نووسیویه‌تی: كریستیانۆ به‌هۆی لاسایی كردنه‌وه‌ی رۆناڵدینهۆ شه‌رمه‌زار بوو.
بۆ بینینی دیمه‌نه‌كه، سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بكه‌ن