ئۆلی هۆنیس: ئۆزیل وێنەکەی لەگەڵ ئەردۆغان کردە بیانوو بۆ وازهێنان چونکە دەیزانی ئاستی دابەزیوە

هۆنێس: هەمیشە لە ئارسێناڵمان دەبردەوە چونکە دەمانزانی خاڵی لاوازیان چییە

ئۆلی هۆنیسی بەڕێوەبەری گشتی بایرن میونشن بە تووندی رەخنە لە مەسعوود ئۆزیل دەگرێت و لەبارەی وازهێنانی ئۆزیل لە یاریی نێودەوڵەتی دەڵێت، دڵخۆشم بەوەی بابەتی ئۆزیل بەمشیوەیە کۆتایی هات، ساڵانێکی زۆر بوو ئاستی دابەزیوە، بیانووێکی باشی بۆ خۆی دۆزییەوە.
هۆنیس بە تووندی رەخنەی لە ئۆزیل گرتووە و دەڵێت: دوایین جار ئۆزیل تۆپی لە یاریزانێکی تیپی بەرامبەر وەرگرتبێتەوە، لە یارییەکی مۆندیالی 2014 بوو.
هۆنیس پێیوایە ئۆزیل وێنەکەی لەگەڵ ئەردۆغان کردە بیانووێک بۆ وازهێنانی و دەڵێت: وێنەکەی کردە بیانووێک بۆ خراپی ئاستی، هەمیشە بە ئاسانی لە ئارسێناڵمان بردووەتەوە چونکە خاڵی لاوازیانمان دەزانی، کە بەڕێوەبەرەکەی بایرن مەبەستی ئۆزێلە و پێیوایە ئاستی یاریکردنی لە ئارسێناڵیش خراپە.