بارسێلۆنا بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ دی ماریا دەگوازێتەوە ریزەکانی
K24- هەولێر
رۆژنامەی سپۆرت لە ژمارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەیدا ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا نزیکە بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ ئانخێل دی ماریا لە پاریس سانجێرمانەوە بگوازێتەوە ریزەکانی یانەکەی.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامەی سپۆرت، بارسێلۆنا لەگەڵ دی ماریا رێککەوتووە بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی چوار ساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی بڵاوگراناوە بکات، لە پاریس سانجێرمان دوای کڕینی نێیمار بە 222 ملیۆن یۆرۆ بۆ راگرتنی هاوسەنگی لە یاسای دارایی خاوێن پێویستی بە فرۆشتنی چەند یاریزانێکە.
پێشتریش میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردبووەوە، لەسەر داوای مێسی بارسێلۆنا هەوڵ بۆ گواستنەوەی دی ماریا دەدات.