ماسكیرانۆ: پێشتر له‌سه‌ر داوای مێسی هاتۆته‌مه بارسێلۆنا و یانه‌كه جێناهێڵم
خاڤێر ماسکیرانۆی یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه باسی له جێهێشتنی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی كردبێت، ده‌شڵێت: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بریاری رۆیشتنم له بارسێلۆنا نه‌داوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 4 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا، لێدوانێكی ماسكیرانۆی بڵاو كرده‌وه كاتێك ده‌ڵێت: پێشتر له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه له‌سه‌ر داوای مێسی هاتوومه‌ته بارسێلۆنا و تا پێویستیان پێم هه‌بێت خزمه‌تیان ده‌كه‌م".
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو بڵاوکرایەوە کە ماسکیرانۆ بە سەرۆکی یانەکەی گووتووە لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت، بەرگریکاری تانگۆ ئەمرۆ هەموو ئەم هەواڵانەی رەتکردەوە و گوتی کە بە هیچ شێوەیەک ئەم شتانەی بە بارتیمیۆی سەرۆکی یانە نەگووتووە و کۆبونەوەیەک لە نێوانیاندا هەبووە، بەڵام ئەوان باسی هەندێ بابەتی دیکەیان کردووە.
ماسکیرانۆ لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە تا ئەو کاتەی یانەکەی پێویستیان پێ هەبێت، ئەوا ئامادەیە خزمەتیان بکات.
ماسكیرانۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له یانه‌ی ریڤه‌ر پلیتی ئارجێنتینا پێگه‌یشتووه، دواتر په‌یوه‌ندی به‌ره‌و یانه‌ی كۆرنسیانزی به‌رازیلی كردووه، له هاوینی 2006 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی روویكرده خوله‌كانی ئه‌ورووپا، دوای یه‌ك وه‌رز به‌ره‌و لیڤه‌رپوول رۆیشت، ماوه‌ی 6 وه‌رزه له لالیگا یاری بۆ بارسا ده‌كات.