هه‌واڵێكی چاوه‌ڕواننه‌كرا، مۆدریچ ناتوانێت به‌رامبه‌ر سانجێرمان یاری بكات

مۆدریچ هاوشانی مارسێلۆ ده‌بێته‌ دووه‌مین یاریزان كه‌ له‌ یارییه‌كه‌ی سانجێرمان داده‌بڕێن

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كرێت لوكا مۆدریچ نه‌توانێت به‌شداریی یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی له‌ چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر سانجێرمان بكات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 20 شووباتی 2018، تۆڕی هه‌واڵی ABCـی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ لوكا مۆدریچ ئازاری هه‌یه‌ و به‌شداریی مه‌شق و راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆی نه‌كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، مۆدریچ هاوشانی مارسێلۆ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ ناتوانن به‌شداریی یارییه‌كه‌ی 6ـی مانگی داهاتوو به‌رامبه‌ر سانجێرمان بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ده‌سته‌ی پزیشكی ریال مه‌درید ترسیان له‌ پێكانێكی شاراوه‌ی مۆدریچ هه‌یه‌ و پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ نه‌توانێت یاوه‌ری شاندی یانه‌كه‌ی بۆ پاریس بكات.

یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ به‌ 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه‌ گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی له‌ دژی سانجێرمان تۆمار كرد، له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناخی هه‌شت پێویستی به‌ سه‌ركه‌وتنێك یان یه‌كسانبوونێك هه‌یه‌.