به فه‌رمی، ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی له راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی دورخرایه‌وه
به فه‌رمی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی له ئه‌ركی به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری چێڵسی دوورخرایه‌وه، نزیكترین راهێنه‌ریش بۆ شوێنگره‌وه‌ی ماوریسیۆ ساری هاونیشتیمانیه‌تی.
چێڵسی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری یانه‌كه‌یان به‌شێوه‌ی كۆتایی جیابوونه‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیایش، به فه‌رمی له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو چێڵسی ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری پێشووی ناپۆلی به شوێنگره‌وه‌ی كۆنتی راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ساڵی 2016 په‌یوه‌ندی به چێڵسییه‌وه كرد و توانیشی ناسناوی پرێمه‌رلیگ بۆ بلوز بباته‌وه به‌ڵام وه‌رزشی رابردوو چێڵسی پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌سهێنا و نه‌یتوانی بلیتی چامپیۆنزلیگیش به‌ده‌ست بهێنێت.