بۆیان كریكیچ چی به په‌یامنێری كوردستان24 گوت؟
K24 ـ ئیسپانیا
بۆیان كریكیچ، هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا و یاریزانی ئێستای یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، خۆشحاڵی خۆی به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لالیگا ده‌ربڕی، ده‌شڵێت: خه‌ون به گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ بارسێلۆنا ده‌بینم.
شوكر محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان24 له ئیسپانیا، له گفتووگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ بۆیان كریكیچ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كات بۆ لالیگا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
بۆیان كریكیچ كه ئێستا هاوشانی مونیر حه‌دادی كه هه‌ردووكیان له یانه‌ی بارسێلۆنا پێگه‌یشتوون له هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی ئالاڤێس یاری ده‌كه‌ن.
بۆیان ده‌ڵێت: به‌رده‌وام هیوای ئه‌وه ده‌خوازم رۆژێكدا بێت درێسی بارسێلۆنا بپۆشمه‌وه، ده‌مه‌وێت ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌م سه‌ره‌نجی یانه‌ی بارسا بۆخۆم رابكێشم.
بۆیان له باره‌ی مێسی ده‌ڵێت: هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م كه له كاروانی وه‌رزشی خۆمدا ده‌رفه‌تی یاریكردنم له پاڵ لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی میژووی تۆپی پێ بۆ ڕه‌خساوه و تا ئێستاش په‌یوه‌ندیمان ماوه.
بۆیان كریكیچی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی سڕبیایه، به‌ڵام له ئیسپانیا له دایكبووه و له یانه‌ی بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و كه‌ته‌لۆنیاش كردووه، له ئێستادا به‌شێوه‌ی خواستن له یانه‌ی ستۆك سیتی روویكردۆته ئالاڤێس، پێشتریش یانه‌ی بۆ یانه‌كانی ئه‌یسی میلان، رۆما، ئه‌یاكس و ماینز كردووه.