به وێنه.. زێدان جگه له‌م ئه‌ستێره‌یه به گواستنه‌وه‌ی هیچ یاریزانێكی دیكه رازی نییه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر داوای زینه‌دین زێدان بڕی 80 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئانتۆنی مارسیالی هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد ئاماده كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 26 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا، راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا ئاشكرای كردووه كه ئانتۆنی مارسیالی هێرشبه‌ری فره‌نسی یه‌كه‌مین ئامانجی زینه‌دین زێدانه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زێدان ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی یاریزانی لاو، داهاتوویه‌كی گه‌وره‌تر بۆ پێكهاته‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید بنیات بنێت.
مارسیال ئه‌م وه‌رزه له هێڵی پێشه‌وه ركابه‌ری له‌گه‌ڵ رۆمیلۆ لۆكاكۆ، ماركوس راشفۆرد و زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ ده‌كات و له‌م وه‌رزه 5 گۆڵی له پرێمه‌رلیگ تۆمار كردووه.
زیزۆ ده‌یه‌وێت مارسیالی ته‌مه‌ن 21 ساڵ بكاته پاڵپشتی بۆ كریستیانۆی 32 ساڵ و بێنزێمای 29 ساڵ كه له ئێستادا سه‌ركردایه‌تی هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی شایانه ده‌كه‌ن.
مارسیال له هاوینی 2015 له یانه‌ی مۆناكۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كردووه، له ئێستادا له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیبراهیمۆڤیچ، شوێنی مارسیال زیاتر به‌ره‌و له‌قبوون ده‌ڕوات، بۆیه ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه مارسیال په‌ڵكیشی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بكات.