تاتا مارتینۆ: ئه‌گه‌ر له چیللی به‌رینه‌وه تاكۆتایی ناوه‌ستین
تاتا مارتینۆ، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئارجێنتینا، له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كانی جامی كۆپا ئه‌مێریكا ئاماژه بۆ به‌ربه‌ستی سه‌ختی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی ده‌كات كه له یه‌كه‌مین یارییاندا رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
مارتینۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا هێمای بۆ ئه‌وه كرد ئه‌گه‌ر له یه‌كه‌مین یارییاندا سه‌ركه‌وتن له دژی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی تۆمار بكه‌ن تا كۆتایی ناوه‌ستن.
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنیتنا پێیوایه بردنه‌وه له چیللی ده‌بێته پردی گه‌یشتن و په‌ڕینه‌وه به فیناڵی كۆپا ئه‌مێریكا.
مارتینۆ ده‌شڵێت: ئێمه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه كۆشش ده‌كه‌ین و متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌مان به‌خۆمان هه‌یه بگه‌ینه یاریی كۆتایی.
بڕیاره یارییه‌كانی جامی كۆپا ئه‌مێریكا له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به یاریی نێوان ئه‌مێریكا و كۆلۆمبیا ده‌ست پێبكات، هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتیناش رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی ده‌بێته‌وه.