به ڤیدیۆ: له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بارسێلۆنا گۆڵباران كرا
له گه‌ڕی دوازده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو تووشی گه‌وره‌ترین شكست بوو له‌م وه‌رزه، كاتێك به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، له‌و یارییه‌دا ئیڤان راكیتیچ به كارتی سوور ده‌ركرا.
له خوله‌كی 20 جۆنیۆر فیربۆ گۆڵێ پێشكه‌وتنی بۆ ریال بێتیس كرد، دواتر له خوله‌كی 34 سانچێز خواكین له ته‌مه‌نی 37 ساڵی گۆڵی دووه‌می بۆ ریال بێتیس كرد.
گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی بێتیس كۆتایی هات، له گێمی دووه‌م بارسا له خوله‌كی 68 له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی مێسی جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه.
3 خوله‌ك دوای گۆڵه‌كه‌ی مێسی، بێتس جیاوازییه‌كه‌ی زیاد كرد و له رێگه‌ی جیۆڤانی لو سیلسۆ گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد.
پاشان ئارتورۆ ڤیدال تۆپێكی له مونیر حه‌دادی وه‌رگرت و گۆڵی دووه‌می بارسای كرد.
دواتر له خوله‌كی 83 سێرخیۆ كانالیس یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید گۆڵی چواره‌می ریال بێتیسی له دژی بارسا تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، لیۆنێل مێسی گۆڵی سێیه‌می بارسای له خوله‌كی 93 تۆمار كرد.
دوای یارییه‌كه، بارسێلۆنا به 24 خاڵ له شوێنی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له لوتكه‌ی خوله‌كه مایه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ریال بێتیس به 16 خاڵ له پۆلێنی سێزده‌یه‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت.