"ریال مه‌درید بێنزێما و به‌یل له پێناو كڕینی 2 ئه‌ستێره‌ی نوێ ده‌فرۆشێت"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، زینه‌دین زێدان ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو جه‌سته‌ی مردووی ریال مه‌درید به گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزان زیندوو بكاته‌وه، له‌م پێناوه‌دا ده‌یه‌وێت بێنزێما و به‌یل بفرۆشێت.
رۆژنامه‌ی ABCـی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام له پلانی ریال مه‌درید دایه، هه‌ڵبه‌ت كه‌ین داوای له سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كردووه له هاوینی داهاتوو بیفرۆشن و چیتر دوای نه‌خه‌ن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێشتریش گاریس به‌یل و لوكا مۆدریچ له تۆتێنهامه‌وه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد، به‌مه‌ش هاری كه‌ین ده‌بێته سێیه‌مین یاریزانی ئه‌و یانه‌یه له مێژوودا بۆ یانه‌ی شایانه ده‌گوازرێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، تۆتێنهام ده‌یه‌وێت به 200 ملیۆن یۆرۆ هاری كه‌ین به یانه‌ی ریال مه‌درید بفرۆشێت، به‌وپێیه‌ی یانه‌كه بۆ بنیاتنانی یانه نوێیه‌كه‌ی پێویستی به پاره‌ی فرۆشی كه‌ین هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی له پێناو په‌یوه‌ندیكردنی به ریال مه‌درید داوای رێگه پێدان و مافی ده‌ستبه‌رداربوونی له بایرن میونشن كردووه، به‌وپێیه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی لیڤا له په‌یوه‌ندی دایه كه هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.