"بارسێلۆنا له‌سه‌ر داوای مێسی له‌گه‌ڵ دی ماریا گه‌یشته رێككه‌وتن"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نخیل دی ماریا له پاریس سانجێرمانه‌وه رووده‌كاته یانه‌ی بارسێلۆنا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 18 ئابی 2017، پێگه‌ی موندو دیپۆرتیڤۆی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی بارسێلۆنا له له‌نده‌ن گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌نخیل دی ماریا به‌كۆتا هێنا، به ته‌واوه‌تی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بۆ كامپ نوو نزیك بوونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا، رایگه‌یاندووه كه لیۆنێل مێسی بۆ شوێنگره‌وه‌ی نێیمار داوای دی ماریای كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی پاریس سانجێرمان پلانی بۆ فرۆشتنی دی ماریا داڕشتووه، چونكه به گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ پێویستی به دی مارنا نامێنێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ره‌ڕای دۆخی خراپی ئێستای و له‌ده‌ستدانی ناسناوی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، ره‌نگه به‌هۆی پێكانی لویس سوارێز له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه تووشی گرفتی گه‌وره‌تر بێت، چونكه به ته‌واوه‌تی دوو باڵی MSN تێكشكاوه و به ته‌نیا مێسی ماوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه كه‌ته‌لۆنیایه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی دی ماریا تاڕاده‌یه‌ك قه‌ره‌بووی رۆیشتنی نێیمار بكاته‌وه، كه له دوای رۆیشتنی ئه‌م یاریزانه بارسێلۆنا هێز و خێرایی جارانی نه‌ماوه و به ته‌واوه‌تی تیپه‌كه خاوبۆته‌وه.
دی ماریای ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له یانه‌ی رۆزاریۆی ئارجێننیتنا ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له ده‌رگه‌ی یانه‌ی بێنفیكا هاته خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا، پاشان له هاوینی 2010 روویكرده ریال مه‌درید، دوای 4 وه‌رز قه‌ڵای شایانه‌ی چۆل كرد و بۆ مانچێسته‌ر یونایتد گواسترایه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك وه‌رز خۆی گرت جانتایه‌كه‌ی په‌ره‌و پاریس سانجێرمان پێچایه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت له هه‌فته‌ی داهاتوو به فه‌رمی درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مه‌ش رووبدات، ئه‌م یاریزانه هاوشێوه‌ی لویس فیگۆی پورتوگالی و رووناڵدۆی به‌رازیلی ده‌بێته خیانه‌تكار به‌وپێیه‌ی درێسی هه‌ردوو یانه ركابه‌ره‌كه‌ی ئیسپانیا بارسا و ریال ده‌پۆشێت.