به فه‌رمی كۆڤاسیچ درێسی چێڵسی به‌رز كرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی پشكنینه پزیشكییه‌كانی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند، یانه‌ی چێڵسی به فه‌رمی ماتیۆ كۆڤاسیچی پێشكه‌شی میدیاكان كرد.
گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆڤایسچی بۆ ماوه‌ی وه‌رزێكه و تێكهه‌ڵكێشی گواستنه‌وه‌كه‌ی تیبۆ كۆرتوایه كه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید كرد.
کۆڤاسیچ بەهۆی کەمی دەرفەتی یاریکردنی ئەم هاوینە سووربوو لەسەر بەجێهێشتنی ریال مەدرید، بەڵام بەرپرسانی ریال مەدرید نەیاندەویست بە یەکجاریی دەستبەرداری بن، بۆیە بە رازی بوون بە خواستن بۆ وەرزێک بچێتە چێڵسی
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ماتیۆ كۆڤاسیچ درێسی چێڵسی له نێو یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج به‌رز كرده‌وه و له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا گوتی: به هاتنم بۆ چێڵسی زۆر خۆشحاڵبوومه، شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره بۆ من كه درێسی ئه‌و یانه له‌نده‌نییه‌م پۆشیوه و ده‌مه‌وێت باشترین ئاست له‌و یانه‌یه پێشكه‌ش بكه‌م.