"ئه‌م به‌ڵگه‌یه ده‌یسه‌لمێنێت كریستیانۆ ده‌چێته خولی چینی"
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كریستیانۆ رۆناڵدۆ چه‌ندان زانیاری له باره‌ی چوونی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به ده‌زگایه‌كی میدیایی ئیسپانیای راگه‌یاندووه، ئه‌وه‌شی ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی خولی چینی به یه‌كجاری ڕه‌ت نه‌كردۆته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 30 كانوونی یه‌كه‌می 2016، رادیۆی كادێنا سێری ئیسپانیا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه كریستیانۆ له‌گه‌ڵ خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پلانی چوونی بۆ خولی چینی له داهاتوو داڕشتووه.
زۆرینه‌ی رۆژنامه‌كانی چاپی ئه‌مڕۆی ئیسپانیا هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه كریستیانۆ له گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی له خولی چینه‌وه پێگه‌یشتووه، به‌ڵام ڕه‌تی كردۆته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، (رادیۆی كادێنا سێر) جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه كریستیانۆ له دوای كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی ده‌بێته 35 ساڵ، راسته‌وخۆ به‌ره‌و خولی چینی كۆچ ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ ئاره‌زووی یاریكردنی له‌و خوله به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی راگه‌یاندووه، باس له‌وه‌ش كراوه كه كریستیانۆ ده‌یه‌وێت له وڵاتی چین چه‌ندان پرۆژه‌ی بازرگانی بنیات‌بنێت، وه‌ك چۆن له چه‌ندان وڵاتی دیكه‌ش هه‌مان كاری بازرگانی كردووه.
به گوێره‌ی لێدوانی خۆرخی مێندیز بۆ تۆڕی سكای سپۆرت، كریستیانۆ گرێبه‌ستێكی به بڕی 300 ملیۆن یۆرۆ به مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 150 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌ش كراوه، به‌ڵام كریستیانۆ ره‌تی كردۆته‌وه.
كریستیانۆ له مانگی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه تاكو ساڵی 2021 به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 20 ملیۆن یۆرۆ درێژ كرده‌وه.