"ریال مه‌درید كریستیانۆ ده‌فرۆشێت"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید پلانێكی بۆ فرۆشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ داڕشتووه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 30 نیسانی 2017، رۆژنامه‌ی Expressـی بریتانیا له چاپی نوێیدا ئاشكرای كردووه كه ریال مه‌درید كاتی فرۆشتنی كریستیانۆی دیاریكردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له كۆتایی وه‌رزی 2018 ـ 2019 ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ بێت.
رۆژنامه بریتانیاییه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه كریستیانۆ به‌هۆی گرێبه‌سته خه‌یاڵییه‌كه‌ی بارگرانییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئیداره‌ی ریال مه‌درید دروست كردووه، هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه كریستیانۆ به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نییه‌وه ئاستی دابه‌زیوه و پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت پێش كۆتایی هاتنی واده‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به نرخێكی گه‌وره ده‌ستبه‌رداری كریس بێت.
كریستیانۆی 32 ساڵ، له هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2021 كۆتایی دێت.