به فه‌رمی یانه‌ی رۆما له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا هاته ده‌نگ
دوای ئه‌وه‌ی له تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا و رۆما رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسێكی یانه ئیتاڵیاییه‌كه ده‌ڵێت: به‌خت یاوه‌رمان نه‌بوو.
رۆمان مۆنچی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی رۆما ده‌ڵێت: راشكاوانه زۆر نزای ئه‌وه‌مان كرد بوو له بارسێلۆنا به‌دوور بین، هه‌رگیز ناتوانین له‌م قۆناخه خۆمان به به‌خت بزانین، له‌به‌رئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌ك بووینه‌ته‌وه كه خاوه‌نی باشترین پێكهاته و باشترین یاریزانی جیهانن.
مۆنچی ته‌مه‌ن 49 ساڵ كه ئه‌زموونێكی گه‌وره‌یه له ئیسپانیا هه‌یه و بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیا كاری كردووه، ماوه‌ی 2 ساڵیشه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر و دۆزه‌ره‌وه‌ی یاریزانان و سه‌رپه‌رستی گواستنه‌وه‌كانی یانه‌ی رۆما ده‌كات.
مۆنچی ده‌شڵێت: ئێمه تێپێكی باش و یاریزانی گه‌وره‌مان هه‌یه، به‌ڵام مێژووی بارسێلۆنا له هی رۆما گه‌وره‌تره، به‌ڵام ئه‌وه واتای ئه‌وه نییه كه ئێمه چۆك بۆ بارسێلۆنا داده‌ده‌ین و ته‌سلیم ده‌بین.
مۆنچی گوتیشی: بارسێلۆنای ئێستا له سه‌رده‌می ڤاڵڤێردی زۆر باشتره و هاوسه‌نگی زیاتری له هی پێكهاته‌ی پێشووی ئێنریكی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
یاری چوونی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ له نێوان بارسێلۆنا و رۆما له یاریگه‌ی كامپ نوو له رۆژی 4ـی مانگی داهاتوو ده‌بێت، یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له یاریگه‌ی ئۆڵمپیكۆ له ئیتاڵیا له رۆژی 10ـی هه‌مان مانگ به‌ڕێوه ده‌چێت.