به گوێره‌ی ئه‌م پێوه‌ره بێت كریستیانۆ و مێسی له خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2018 بێبه‌ش ده‌بن
له باره‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌مساڵی فیفا (زه بێست) كه بڕیاره له 24 ئه‌یلوولی 2018 له له‌نده‌ن له مه‌راسیمێكدا باشترینه‌كانی ساڵ ده‌ستنیشان بكرێت، ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و ده‌ستنیشانكردنی باشترینه‌كان ساڵ، لوكا مودریچ به‌پشتبه‌ستن به پێوه‌ره‌كان به نزیكترین ركابه‌ر بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی زه بێست ده‌ستنیشان ده‌كات.
ڤان باستن ئه‌فسانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاوبۆته‌وه، پێیوایه مودریچ شایسته‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2018ـه‌یه.
ڤان باستن ده‌ڵێت: یه‌كێك له كاریگه‌رترین پێوه‌ره‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانی ساڵ، رۆڵ و ده‌ركه‌وتنی یاریزانه‌كه‌یه بۆ گه‌یاندنی تیپه‌كه‌ی بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی گه‌وره، مودریچ له مۆندیالی 2018 ئه‌و كاره‌ی كردووه كه له مێژووی وڵاته‌كه‌ی نه‌كراوه.
ڤان باستن هاوشانی 12 ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ی پێشوو به وێنه‌ی رۆناڵدۆی به‌رازیلی و لوته‌ر ماتیۆسی ئه‌ڵمانیا له لێژنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی باشترینه‌كانی فیفا ئه‌ندامن، ده‌شڵێت: مودریچ زیاتر له 63 كیلۆمه‌تر له نێو یاریگه ڕایكردووه و له كۆی 6 یاری 3 جار بۆته باشترین یاریزانی یارییه‌كه، ئه‌م پێوه‌رانه‌ش مودریچ ده‌كاته باشترین یاریزانی 2018.