"به وێنه..."بڕیارێكی هه‌ڵه‌ی زێدان، شكستی به گواستنه‌وه‌ی مباپێ هێنا
زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی شایانه، جه‌ختیان له بێهیوابوونی یانه‌ی ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ كردووه و هۆكاره‌كه‌شیان خستۆته ئه‌ستۆی زیزۆ، هه‌ڵبه‌ت ئاماژه‌یان به‌چوونی مباپێ بۆ پاریس سانجێرمان كردووه، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه فلۆرێنتینۆ پێرێز خۆی بۆ تۆڵه كردنه‌وه له پاریس سانجێرمان ئاماده كردووه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كلیان مباپێ له داخی زێدان ئاراسته‌ی خۆی به‌ره‌و پاریس سانجێرمان گۆڕی و، به بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ كه‌وته داوی ناسر خلێفی سه‌رۆكه قه‌ته‌رییه‌كه‌ی یانه‌ی پی ئێس جی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بڕیارێكی زێدان، شكستی به پرۆژه‌كه‌ی فلۆرێنتینۆ پێرێز هێنا، چونكه سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌یویست ئه‌م هاوینه گواستنه‌وه‌ی مباپێ ته‌واو بكات، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای زیزۆ بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره لاوه‌كه‌ی مۆناكۆیان بۆ ساڵی داهاتوو دواخست، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی بۆ ناسر خلێفی ره‌خساند كه مباپێ له هه‌فته‌ی داهاتوو به فه‌رمی بكاته موڵكی خۆی و هاوشانی نێیمار بیكاته دووه‌مین گرانبه‌هاترین گرێبه‌ستی مێژوویی و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له یانه‌كه‌ی بیهێڵێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی تۆماس مونیری به‌رگریكاری یانه‌ی پاریس سانجێرمان چۆته سه‌رهێڵ، فلۆرێنتینۆ پێرێز ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه تۆڵه له ناسر خلێفی سه‌رۆكه عه‌ره‌به‌كه‌ی پاریس سانجێرمان بكاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید ئۆفه‌رێكی به به‌های 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی مونیر ئاماده كردووه كه وه‌رزی رابردوو له چامپیۆنزلیگ ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری پێشكه‌ش كرد.