ئهم بهڵگهیه دهیسهلمێنێت كه دێمبلی دەتوانێ قەرەبووی رۆیشتنی نێیمار بکاتەوە
دوای رۆیشتنی نێیمار بۆ پاریس سانجێرمان، بارسێلۆنا له پێناو شوێنگرتنهوهی هێرشبهره بهرازیلییهكه، عوسمان دێمبلی له یانهی دۆرتمۆندهوه بۆ ریزهكانی گواسترایهوه، بهمهش دێمبلی 20 ساڵان، هاوشانی مێسی و سوارێز سێكوچكهیهكی نوێ لە ھێڵی پێشهوهی یانە کەتەلۆنییەکه دروست دهكهن.
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا دێمبلی دەتوانێت شوێنی نێیمار پڕ بکاتەوە، یاخود دەکرێ بە نێیمار بەراورد بکرێت؟
به گوێرهی ئهم داتا و ژمارانهی خوارهوه بێت، دێمبلی دهتوانێت شوێنی نێیمار پڕبكاتهوه كه لەم چەند خاڵەی خوارهوه روون کراوەتەوە.
1ـ نێیمار وەرزی رابردوو لە ھەموو پاڵەوانییەتیی و خولەکاندا بەشداری لە 45 یاری کرد، دێمبلی لە 49 یاریدا بەشداری کرد.
2ـ نێیمار وەرزی رابردوو 3971 خولەک یاری کرد، 3388 خولەک یاری کرد.
3ـ دێمبلی وەرزی رابردوو لە ھەموو پاڵەوانییەتی و خولەکاندا 10 گۆڵی تۆمار کرد، بەڵام نێیمار 20 گۆڵی تۆمار کرد، کە 13 گۆڵیان لە لالیگا بوو.
4ـ نێیمار وەرزی رابردوو لە چامپیونزلیگ 50 جار، یاری بە یاریزانانی بەرانبەر کرد، بەڵام دێمبیلی 31 جار یاری و گێرهی بە یاریزانانی بەرانبەر کرد.
5ـ عوسمان دێمبیلی 20 دەرفەتی گۆڵکردنی بۆ ھاوڕێیەکانی رەخساند، بۆ ئەنجامدانی یەک دەرفەتیش پێویستی بە 169 خولەک ھەبوو، بەڵام نێیمار 21 دەرفەتی گۆڵکردنی بۆ ھاوڕێیەکانی رەخساند، بۆ یەک دەرفەت پێویستی بە 189 خولەک ھەبوو.
6ـ نێیمار وەرزی رابردوو لە چامپیونزلیگ لە 9 یاریدا 8 ئەسێستی ھەبوو، ئەمە لە کاتێکدایە دێمبیلی لە 10 یاریدا 6 ئەسێستی ھەبوو.
7- دێمبیلی وەرزی رابردوو لە بۆندزلیگا خاوەنی 12 ئەسێست بوو، نێیمار وەرزی رابردوو لە لالیگا 11 ئەسێستی ھەبوو.
8ـ نێیمار وەرزی رابردوو لە خولی ئیسپانیا بەشێوەی سەرەکی بەشداری لە 30 یاریدا کرد، بە رێژەی 2652 خولەک و 13 گۆڵی تۆمار کرد، بەڵام دێمبیلی لە 22 یاری بۆندزلیگا بەشێوەی سەرەکی یاری کرد، بەرێژەی 2039 خولەک و 6 گۆڵیشی تۆمار کرد.
9 - نێیمار وەرزی رابردوو 23 جار کەوتە نێو ئۆفسایدەوە، بەڵام دێمبیلی تەنیا 5 جار لە ئۆفساید گیرا.
10- نێیمار وەرزی رابردوو لە ھەموو پاڵەوانیەتی و خولەکاندا 2201 پاسی دروستی دا، بەرێژەی 76.6%، بەڵام دێمبیلی 1235 پاسی دروستی دا بەرێژەی 68.7%
11ـ دێمبیلی 140 جار تۆپی ئاراستەی گۆڵ کردووە، بەڵام نێیمار 94 جار تۆپی ئاراستەی گۆڵ کردووە.
12ـ به گوێرهی پێگهی لیكیپی فرهنسا، یهكێك له تایبهتمهندییه گهورهكانی دیمبلی ئهوهیه كه دهتوانێت به ههردوو قاچ یاری بكات، بهوهش ناسراوه كه زۆر بهكهمی تووشی پێكان دهبێت.
مەسعوود حەسەن