ئۆفەرێک لە بارسێلۆناوە بۆ مێسی

بارسێلۆنا دەیەوێت تا کۆتایی ژیانی وەرزشی مێسی لە یانەکەی بهێڵێتەوە

K24- هەولێر

بارسێلۆنا دەیەوێت تا کۆتایی ژیانی وەرزشی گرێبەستی لیۆنێل مێسی نوێبکاتەوە.
ئۆسکار گراوی بەرێوەبەری جێبەجێکاری بارسێلۆنا ئاشکرای دەکات کە ئەوان داوایان لە میسی کردووە گرێبەستەکەی تا کۆتایی کاروانی وەرزشی لەگەڵ ئەوان نوێبکاتەوە.
ئەو بەرپرسەی یانە کەتەلۆنیەکە لە دانیشتنی سالانەی ئەو یانەیە لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد کە مێسی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2021 لەگەڵ ئەوان درێژ کردۆتەوە، بەڵام لە هەوڵی ئەوەدان کە ئەو یاریزانە رازی بکەن بۆ ئەوەی تا کۆتایی ژیانی وەرزشی لەگەڵ ئەوان بەردەوام بێت، کە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و هێشتا لیۆ بەفەرمی واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی نەکردووە.
بارسێلۆنا لەم مانگە ئاندرێس ئینیێستاشی رازیکرد تاکو کۆتایی ژیانی وەرزشی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێبکاتەوە.