"به‌ڕێوه‌نه‌چوونی خولی نایابی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌قه‌یرانی داراییه‌وه نییه"
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشتا وادەی دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان نادیارە، بەڵام یانەكان لە ئامادەكارییەكان بەردەوامن، گوتەبێژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستانیش دەڵێت: دەستپێنەکردنی خولەکە پەیوەندی بە لایەنی دارایی نییە، بەڵکو بەهۆی دۆخی سیاسی و ئەمنی ئێستای کوردستانەوەیە.
یانەكان لە ئامادەكارییەكانیان بەردوامن مەشقەكان بە گەرم و گوری دەبیندرێت
زۆرینەی یانە نایابەكانی كوردستان بریارەكەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كە بریاری وەستاندنی سەرجەم چالاكیەكانی دا لە مانگی رابردوو كاریگەری لەسەر مەشق و راھێنانەكانیان نە كردوە.
بەلام ئەوەی تارادەیەك بەشێك لە راھێنەری یانە بەشداربووەكانی خولەكەی نیگەران كردوە دیارنەبوونی رۆژی بەرێوە چوونی ركابەرییەكانی خولەكەیە
چونكە وەخۆیان دەڵێن پلانی مەشقەكانی رۆژانەیان لێ تێكداون.
سه‌میر بابۆ راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، به كوردستان24ـی راگه‌یاند دیاربوونی واده‌ی ده‌ستپێكی خوله‌كه بۆ هه‌موو یانه‌كان گرینگی تایبه‌تی خۆی، ده‌شڵێت: سه‌ره‌ڕای دیارنه‌بوونی واده‌ی خوله‌كه، به‌ڵام له مه‌شق و راهێنان به‌رده‌وام ده‌بین.
سلێمان ره‌مه‌زان راهێنه‌ری یانه‌ی زێره‌ڤانیش، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌هۆی دیارنه‌بوونی واده‌ی خوله‌كه تا ئێستا هیچ یاریزانێكیان له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌یان نه‌گواستۆته‌وه، ده‌شڵێت: تا له به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه دڵنیا نه‌بین، ناتوانین به گه‌رموگوڕی بێینه نێو بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان.
لە رووداوەكانی16 ئۆكتۆبەر داگیركردنی شاری كەركووك لەلای حەشدی شعبی و سوپای عێراق، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانی ناچار كرد، سەرجەم چالاكیەكانی خۆی رابگرێت، بەرپرسانی فیدراسیۆنەكه‌ش دەڵێن بریاری راگرتنی چالاكیەكانمان پەیوەندی بەم بارودۆخەی كوردستان ھەیە نەك قەیرانی دارایی.
دڵشاد ساڵح گوته‌بێژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌ڵێت: هیچ واده‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه دیار نییه.
ئەگەرچی پێش ئەم بریارەش فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كاتی بەرێوەچوونی خولی نایابی كوردستانی دیاری نەكرد بوو، بەڵام خولی فوتسالی یانە نایابەكانی كوردستان گەرێكی ئەنجام درابوو، بڕیاریش وابوو خولی لاوانی پلە نایابیش لە ناوەراستی مانگی رابردوو بەرێوە بچێت و خولی یانە پلەیەكەكانی كوردستانیش لەسەرەتای ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.