كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی یوێفا دیاریی كرا
له كۆبوونه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بڕیاریدرا، دوای 4 مانگی دیكه هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكێكی نوێی فیدراسیۆنه‌كه بكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، یوێف بڕیاریدا ڕۆژی 14 سێپتێمبه‌ر هه‌ڵبژادرن بۆ سه‌رۆكایه‌تی فیدراسیۆنه‌كه بكرێت و كه‌سێك بۆ شوێنی میشێل پلاتینی بگرێته‌وه. ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین مانگه یوێفا بێ سه‌رۆكه و فیدراسیۆنه‌كه چاره‌نووسی پلاتینی ده‌كه‌ن.
پلاتینی به فه‌رمی له 2006ـه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی یوێفا هه‌ڵبژێردراوه، ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، پلاتینی به تۆمه‌تی به‌رتیل وه‌رگرتن بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ سڕ كرا، له دوایین هه‌وڵیشی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه سزایه‌كه‌ی بۆ 4 ساڵ كه‌م كرایه‌وه و پلاتینی له‌سه‌رۆكایه‌تیكردنی یۆێفا بێهیوا بوو و ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، ئه‌مه‌یش ناتوانێت له یۆرۆی 2016 ئاماده بێت، ته‌نیا وه‌ك هاندرێك ده‌توانێت له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه‌وه ئاماده بێت.