میلان گۆڵپارێزێكی بۆ شوێنگره‌وه‌ی دۆنارۆما ده‌گوازێته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، پێپێ ریێنا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌یسی میلان ده‌كات و چاره‌نووسی دۆنارۆماش نادیاره.
كه‌ناڵی سكای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووه پیپی رێینای گۆڵپارێزی پێشووی لیڤه‌رپوول پشكنینه پزیشكییه‌كان له‌گه‌ڵ میلان ئه‌نجام ده‌دات و بۆ وه‌رزی داهاتوو به گواستنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست په‌یوه‌ندی به رۆسۆنێریه‌وه ده‌كات، كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ناپۆلی كۆتایی دێت، بڕیاریشه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ش به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه رابگه‌یه‌نرێت.
سكای ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه گوێزرانه‌وه‌ی رێینا بۆ میلان هانده‌رانی دوو دڵ كردووه و ئه‌گه‌ر هه‌یه جیانلویجی دۆنارۆما ریزه‌كانیان جێبهێڵێت له كاتێكدا چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا ئاره‌زوو ده‌كه‌ن بیبه‌نه ریزه‌كانیان له سه‌روویانه‌وه ریال مه‌درید و سانجێرمان.