فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆیەکەمجار باسی هۆکاری فرۆشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات

فلۆرێنتینۆ پێرێز: بە نرخێکی باشمان فرۆشت

سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بۆیەکەمجار هۆکاری فرۆشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات و پیشیوایە بە نرخێکی باش هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکەیان فرۆشتووە.

فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لەبارەی هۆکاری فرۆشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەڵێت 'ئێمە نەماندەویست کریستیانۆ رۆناڵدۆ بفرۆشین، بەڵام ئەو لەبەر چەند هۆکارێکی تایبەت بە خۆی دەیویست ریال مەدرید بەجێبهێڵێت، ئێمەش لێی تێگەیشتین و گەیشتینە ئەو بڕوایەی کە ئەم بڕیارە بۆ هەموو لایەک باشە و دەرگامان بۆ کردەوە، بە نرخێکی زۆر باش فرۆشتمان'.

کریستیانۆ ئەم هاوینە دوای نۆ ساڵ بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە گواسترایەوە ریزەکانی یۆڤێنتۆس، لە کاتێکدا نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کریستیانۆ ملیارێک یۆرۆ بوو.