به گوێره‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌یه ره‌نگه سێكوچكه‌كه‌ی سانجێرمان ئه‌مشه‌و ئاگر له بێرنابیۆ به‌ربده‌ن
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی سێكوچكه‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان بێت، ئه‌مشه‌و بارودۆخی یانه‌ی ریال مه‌درید له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یانه پاریسییه‌كه له مه‌ترسیدایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 14 شووباتی 2018، رۆژنامه‌ی ئاسی مه‌دریدی له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی به باڵاده‌ستی سێكوچكه‌كه‌ی سانجێرمان (كاڤانی، نێیمار و مباپێ) كردووه كه ئه‌م وه‌رزه له 33 یاری 70 گۆڵیان كردووه، (كاڤانی 28 گۆڵ، نێیمار 27 گۆڵ و مباپێ 15 گۆڵ)، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا (بی بی سی)ـییه‌كه‌ی ریال مه‌درید (كریستیانۆ، بێنزێما و به‌یل) خاوه‌نی 38 گۆڵن.
رۆژنامه‌ی ئاسی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 88 گۆڵی كردووه، 43%ـی گۆڵه‌كان له لایه‌ن (بی بی سی) تۆمار كراوه، به‌ڵام سانجێرمان 126 گۆڵی كردووه و 56|%ـی گۆڵه‌كان له لایه‌ن سێكوچكه‌ی (كاڤانی، نێیمار و مباپێ) تۆمار كراوه.
ئه‌مڕۆ له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی سانجێرمان ده‌كات.