مباپێ هه‌موو جیهان له نێوان ئه‌م 4 یاریزانه كۆده‌كاته‌وه
كلیان مباپێی ئه‌ستێره‌ی فره‌نسی و یانه‌ی پاریس سانجێمان، باشترین یاریزانی جیهان له چوار یاریزان كۆده‌كاته‌وه، له نێو ئه‌م 4 یاریزانه ئاماژه به ناوی جیانلویجی بوفۆن ده‌كات.
مباپێ له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی لكیپی فره‌نسا بڵاو بۆته‌وه، پێیوایه مێسی باشترین قاچی چه‌پی هه‌یه و نێیمار باشترین قاچی راست و كریستیانۆ رۆنالدۆ باشترین بیركردنه‌وه‌ی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی خۆی هه‌یه و بۆفۆنیش جه‌سته‌یه‌كی جوان و كه‌شخه‌ی هه‌یه و یاریمه‌تیده‌ریه‌تی بۆ ئاسته به‌رزه‌كه‌ی.
مباپێ له به‌رسیڤێكدا ره‌تی كرده‌وه له نێوان ئه‌م چوار یاریزانه ته‌نیا یه‌كێكیم وه‌ك باشترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشان بكات و پێی وایه هه‌ر یاریزانێك و خاڵی به‌هێز و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.