بەوێنە.. کوڕی دۆناڵد ترەمپ یاریزانی تۆپی پێیە
K24- هەولێر
کوڕی دۆناڵدۆ ترەمپ یاریزانی تۆپی پێیە و چاوەڕێ دەکرێت ئیەمڕۆ یەکەم یاریی خۆی ئەنجام بدات.
بارۆن دۆناڵد ترەمپ، کوڕە تاقانەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە ریزی یانەی دی سی یونایتد یاریی دەکات و ناوەڕاستکارە، بەڵام لەبەر ئەوەی هێشتا گۆڵێکی نەکردووە، ئەو کوڕە 11 ساڵانەی ترەمپ لە هیچ یارییەکی تۆپی پێی فەرمی دەرنەکەوتووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ شەممە بارۆن لە خولی ئەمریکی تایبەت بە تیپی خوار 12 ساڵان رووبەڕووی پی ئەی کلاسیک بێتەوە.
بارۆن لە 2006 لەدایکبووە و ناوی لە ئەکادیمیای یانەی دی سی یونایتد نووسراوە و درێسی ژمارە 81 دەپۆشێت، تاکو ئێستا 4 یاریی ئەنجامداوە و ئەمڕۆ یاریی پێنجەمی دەکات لەگەڵ یانەکەی.
پێشتر وێنەی بارۆن لەگەڵ ترەمپی باوکی بە درێسی ئارسێناڵی ئینگلیزی بڵاوکرایەوە و چەند جارێکیش دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە، ترەمپ هاندەری ئارسێناڵ بێت.