له 2017 ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ش له ئاسمانی تۆپی پێ كوژایه‌وه
دیدییه درۆگبای هێرشبه‌ری كۆدیڤواری له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی دا كاتی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی مارسێلیا نه‌هاتۆته دی كه ئاواتی بۆ خواستووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 14 نۆڤێمبه‌ری 2017، دیدییه درۆگبا، له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی RMSـی فره‌نسی راگه‌یاند كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به فه‌رمی ماڵئاوایی له یاریكردن ده‌كات.
درۆگبای ته‌مه‌ن 39 ساڵ، له میانه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: ئاواته‌خواز بووم كاتێك له 2004 یانه‌ی مارسێلیام جێهێشت رۆژێكدا بێت پێش وازهێنانم له یاریكردن بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌و یانه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و خه‌ونه‌م نه‌هاته دی.
درۆگبا كه ئێستا یاری بۆ یانه‌ی فۆینیكس رایزینگی ئه‌مریكی ده‌كات، ده‌شڵێت: حه‌زم ده‌كرد له یاریكردن به‌رده‌وام بم، به‌ڵام هه‌ست به شه‌كه‌تبوون و دابه‌زینی ئاستم ده‌كه‌م، له دوای هه‌ر یارییه‌كیش ئازارێكی زۆر هه‌ست پێده‌كه‌م، بۆیه به‌ناچاری بڕیاری وازهێنان له یاریكردن ده‌ده‌م.
درۆگبا له یانه‌ی مارسێلیای فره‌نسی دره‌وشایه‌وه و ده‌ركه‌وت، دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك وه‌رزش روویكرده چێڵسی له‌نده‌نی، له كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌گه‌ڵ بلووز 4 ناسناوی پرێمه‌رلیگی برده‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیاش ناسناوی خولی نێوخۆیی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ده‌ستهێناوه، دواتر ئه‌زموونی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شه‌نگهای شینوای چینی و مۆنتریالی كه‌نه‌دی تاقی كردۆته‌وه.