پێرێز گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی پێشكه‌شی زێدان كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه سانتیاگۆ سۆلاری له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو دوورده‌خرێته‌وه و زینه‌دین زێدان پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی له لایه‌ن فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌دریدی پێشكه‌ش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید وه‌ربگرێته‌وه، له ئه‌گه‌ری رازینه‌بوونی زیزۆ، راهێنه‌ری داهاتووی ریال مه‌درید خۆزێ مۆرینهۆ ده‌بێت.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ماركا، سانتیاگۆ سۆلاری له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو دوور ده‌خرێته‌وه و یاوه‌ری ریال مه‌درید بۆ یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر ڤه‌له‌د وه‌لید ناكات.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه له دوای ماڵئاواییكردنی ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ، سه‌رۆكی ریال مه‌درید بۆ رازیكردنی زێدان له‌سه‌ر هێڵه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێرێز چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی زیزۆیه و 400 ملیۆن یۆرۆشی ده‌خاته خزمه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی دووباره تیپه‌كه بنیاتبنێته‌وه، له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی زیزۆ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی ده‌بێت بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له تیپه‌كه ئه‌نجامی بدات.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه له ئه‌گه‌ری رازینه‌بوونی زینه‌دین زێدان، راسته‌وخۆ خۆزێ مۆرینهۆ ده‌بێته راهێنه‌ری داهاتووی ریال مه‌درید.