نوێترین لێدوانی زێدان له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا
له باره‌ی یاری جامی سووپه‌ری ئیسپانیا و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا، زێدان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌میشه یارییكردن له دژی بارسێلۆنا تایبه‌ت ده‌بێت، ده‌شڵێت: كریستیانۆ بۆ ئه‌م یارییه به ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 12 ئابی 2017، زه‌ینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ده‌ڵێت: ئێمه بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌چینه یاریگه‌ی كامپ نوو، هه‌ڵبه‌ت ده‌مانه‌وێت سه‌رجه‌م ناسناوه‌كانی ئه‌م وه‌رزه ببه‌ینه‌وه.
زێدان له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی نێیمار ده‌ڵێت: بارسێلۆنا تیپێكی گه‌وره‌یه، ده‌توانێت شوێنی نێیمار پڕبكاته‌وه، به‌ڵام پێموا نییه هیچ یاریزانێك بتوانێت هه‌مان كاریگه‌ری نێیمار دروست بكات.
زیزۆ ده‌شڵێت: هه‌رگیز نابێت واهه‌ست بكه‌ین، بارسێلۆنا به‌بێ نێیمار كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت، چونكه یارییه‌كه به ئاسان سه‌یر بكه‌ین و وابیر بكه‌ینه‌وه بارسا به‌بێ نێیمار كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت، ره‌نگه بكه‌ویته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه.
له باره‌ی پێكهاته‌كه‌ی سبه‌ی، زیزۆ ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانمان له ئاماده‌باشیدان و سبه‌ی ئه‌و پێكهاته‌یه ده‌بینن كه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسا ئاماده‌مان كردووه.
زێدان له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌ڵێت: كاركردن له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بۆمن زۆر له مووچه و گرێبه‌ست گه‌وره‌تره.
زێدان له باره‌ی گۆڕانكارییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌ڵێت: تا 31ـی ئه‌م مانگه هه‌موو شتێك له ئارادایه، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌م پێكهاته‌یه‌ی ئێستا دڵخۆشم و نامه‌وێت گۆڕانكاری بكه‌م.
بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له یاریی چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌درید بكات.