تۆپی پێ بۆفۆن نزا ده‌كات له‌ قۆناخی پێشكۆتایی رووبه‌ڕووی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نه‌بنه‌وه‌

بۆفۆن نزا ده‌كات له‌ قۆناخی پێشكۆتایی رووبه‌ڕووی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نه‌بنه‌وه‌
بۆفۆن كاپتنی یوڤێنتۆس له‌ به‌رده‌م یاریزانه‌كانییه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ و ده‌ست بۆ هانده‌رانی له‌ یاریگه‌ی كامپ نوو به‌رز ده‌كاته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی هه‌ر چوار یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌ركه‌وت، گۆڵپارێزی یانه‌ی یوڤی نزا ده‌كات له‌ تیروپشكی سبه‌ی یانه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نه‌بێته‌وه‌.

 ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 20 نیسانی 2017، جیانلویجی بۆفۆن گۆڵپارێزی یانه‌ی یوڤێنتۆس له‌ لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی Goal هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازێت یانه‌كه‌ی له‌ تیروپشكی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له‌ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌دوور بێت.

بۆفۆن ده‌شڵێت: ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید یان مۆناكۆ ببینه‌وه‌، به‌س حه‌زناكه‌ین به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یاری بكه‌ین.

بڕیاره‌ سبه‌ی هه‌ینی له‌ كاتژمێر 13:00 تیروپشكی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ بۆ یانه‌كانی (ریال مه‌درید، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، یوڤێنتۆس و مۆناكۆ) رابكێشرێت، یارییه‌كانی ئه‌م قۆناخه‌ش له‌ رۆژانی 2 و3ـی مانگی داهاتوو ده‌كرێن.

بابەتی زیاتر

به‌ ڤیدیۆ...سیمیۆنی سنوورێكی بۆ زێدان دانا و دیارییه‌كی پێشكه‌شی بارسێلۆنا كرد

به‌ ڤیدیۆ...سیمیۆنی سنوورێكی بۆ زێدان دانا و دی...

بزانه‌، دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چی ڕوویدا؟

بۆفۆن له‌ باره‌ی وازهێنانی له‌ یاریكردن لێدوانێكی سه‌یر ده‌دات

بۆفۆن له‌ باره‌ی وازهێنانی له‌ یاریكردن لێدوانێ...

بۆ یه‌كه‌مینجار نهێنییه‌كی منداڵی خۆی ئاشكرا ده‌كات

كاپێللۆ: كاره‌ساته‌ ئه‌گه‌ر بۆفۆن به‌بێ باڵۆن دۆر ماڵئاوایی بكات

كاپێللۆ: كاره‌ساته‌ ئه‌گه‌ر بۆفۆن به‌بێ باڵۆن د...

كاپێللۆ سه‌رسامی خۆی به‌ یاریزانێكی تازه‌ده‌ركه‌وتوو ده‌رده‌بڕێت