ریال مەدرید خراپترین دەستپێکی لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو تۆمار كرد
دوای دۆڕانە چاوەڕوان نەکراوەکەی مێرێنگێ به گۆڵێكی بێوهڵام لە خولەکی کۆتایی یارییەکە بەرامبەر ریال بێتس، بووە خراپترین سەرتای مەدرید لە 20 ساڵی ڕابردوو لە نێو یاریگای خۆیدا.
یانە پاشایەکەی مهدرید، لەم وەرزەدا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە 3 ڕووبەڕووبوونەوەدا، تامی سەرکەوتنی نەکردووە، بە جۆرێک بەرامبەر ھەریەک لە یانەکانی ڤاڵێنسیا و لێڤانتی، یەکسان بوو، لەگەڵ ریاڵ بێتس یانە ئەندەلوسەیکە تووشی یەکەم دۆڕانبوو لەم وەرزدا.
ئەم ئەنجامە بە خراپترین دەستپێکی مێرێنگێ دادەرێت، لە ٢٠ ساڵ ڕابردوی یانەکە، بە دیاری کراوەی لەوەتەی ساڵی ١٩٩٥ – ١٩٩٦، ئەو کات لە بێرنابیۆی تۆقێنەر ٢ یاریی سەرتای دۆڕاندوو، یەک یاریش یەکسان بوو، ئێستا تیپەکەی زێدان خاوەنی ٨ خاڵە و بە جیاوازی ٧ خاڵ لە دوای رکابەرە مێژوویەکەیەتی, کە بارسێلۆنایە. جارێکیتریش لە دوای ساڵی 2012 کە ناسناوی لالیگایان لەگەڵ خۆزێ مۆرینھۆ بردەوەة ھەمان دەستپێکی خراپیان دووبارە کردەوە.
یانهی ریال مهدرید رۆژی شهممهی داهاتوو روودهكاته یاریگهی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس، پێشتر له مێژووی خۆیدا دووجار یانه شایانهكه لهسهر ئهم یاریگه كهوتۆته داوای یهكسانبوونهوه.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم