ژیانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و خێزانەکەی لە مەترسیدایە

کریستیانۆ داوای پاسەوانی زیاتری لە یۆڤێنتۆس کردووە

کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی هەست دەکات ژیانی خۆی وئەندامی خێزانەکەی لە مەترسیدایە، بۆیە داوای پاسەوانی زیاتری لە یانەکەی کردووە.

رۆژنامەی کۆرێری دی تۆرینۆی ئیتالی ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵد هەست دەکات بەپێی پێویست ژیانی نەپارێزراوە و هەست بە هەبوونی مەترسی لەسەر ئەندامانی خێزانەکەی دەکات، بۆیە داوای گرتنەبەری رێکاری توندتری لە یانەکەی کردووە، تەنانەت کریس لە ماڵەکەی لە کران مادری لە شاری تۆرین ئاسوودە نییە و هەست دەکات بەپێی پێویست ناپارێزرێت.

رۆژنامە ئیتالییەکە ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ داوای دابینکردنی چەند پاسەوانێکی تایبەتی بۆ پاراستنی جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی و منداڵەکانی کردووە، داوای چەند پاسەوةیکی تایبەتیشی کردووە بۆ پارساتنی ئاسایشی ماڵەکەی و داوای پاسەوانی تایبەتی بۆ خۆیشی کردووە، بۆ ئەوەی دۆن بچێتە هەر شوێنێک ئەو پاسەوانانە لەگەڵی بن.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەوەتەی ئەم هاوینە بەرامبەر 117 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدرید گواستراوەتەوە یۆڤێنتۆس، تاکو ئێستا نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک بۆ بیانکۆنێری تۆمار بکات.