پێرێز یه‌كه‌مین هه‌وڵی راسته‌قینه‌ی بۆ شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ دا
ریال مه‌درید دوای فرۆشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێشتا پێداگیره له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێك و ده‌وێت شوێنی ئه‌و یاریزانه پورتوگالیه پڕبكاته‌وه، له نوێترین هه‌وڵه‌كانیش مێرێنگی ده‌یه‌وێت راشفۆرد و ئێركسن بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 90 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ دابین كردوون.
رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، هیشتا برینه‌كانی ریال مه‌دریدی سارێژ نه‌كردووه،
به‌رپرسانی مێرینگی پیداگیرن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێك بۆ ئه‌وه‌ی ئاسه‌واری رۆناڵدۆ له یانه‌كه نه‌مێنیت، هه‌رچه‌نده دوای هاتنی سانتیاگۆ سۆلاری ریال مه‌درید خاوه‌نی چوار بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كه، به‌ڵام رۆیشتنی رۆناڵدۆ له دڵی هانده‌رانی مێرینگی هیشتا ده‌رنه‌چووه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت شونگره‌ی كریس له یانه‌كه هه‌بێت.
ریال مه‌درید له یه‌كه‌م هه‌وڵی راسته‌قینه‌دا نزیك بوو له‌وه پالاسیۆیسی ریڤه‌رپله‌یت بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، به‌ڵام هه‌رزوو به‌رپرسانی یانه ئارجێنتینا ره‌تیان كرده‌وه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بن و مه‌رجی قورسیان له‌به‌رده‌م ریال مه‌درید دانا.
ئێستا مێرینگی، ده‌یه‌وێت به ئه‌نجامدانی چه‌ند گرێبه‌ستێك، بیسه‌لمێنێت كه ئیتر رۆیشتنی رۆناڵدۆ له بیری هانده‌ران به‌رێته‌وه و كۆتایی به خه‌یاڵه‌كان بهێنیت.
له نویترین ده‌نگۆی گواسیتنه‌وه‌دا، رۆژنامه‌ی زه سه‌نی بریتانی بڵاویكردۆته‌وه، مه‌رید هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ماركۆس راشفۆردی یاریزانی مانچێسته‌ر یتواتید و كریستان ئیركسن ده‌دات و 90 ملیۆن پاوه‌ندنی ته‌رخانكردووه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌سته‌مه ئه‌م هه‌وڵی یانه ئیسپانیاییه‌كه سه‌ربگرێت به‌ڵام راشفۆرد به‌هۆی یه‌ده‌گبوونی له‌لایه‌ن مۆرینهۆ پێشوازی له ئۆفه‌ره‌كانی ریال مه‌درید كردووه.
له لایه‌كی دیكه ریال مه‌درید كریستیان ئیریكسنی ناوه‌راستكاری تۆتینهامی كردووه‌ته ئامانج، هه‌رچه‌نده پیشووتر یانه له‌نده‌نییه‌كه ره‌تی كردووته ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه بێت، به‌ڵام ئاماژه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌چن ئه‌و یاریزانه له هاوینی ئه‌مساڵ له تۆتێنهام ده‌ڕوات و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی ره‌ت كردۆته‌وه.
به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌ی زه سه‌ن ریال مه‌درید 91 ملیۆن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو یاریزانه ته‌رخانكردووه،.
ریال مه‌درید كه ئیستا پله‌ی هه‌شته‌می لالیگای گرتووه، ده‌یه‌وێت له پاڵ گواستنه‌وه‌كاندا جێگه‌ی خۆی له پیشه‌وه‌ی ریزبه‌ند‌ی بكاته‌وه و جاریكی دیكه بیسه‌لمێنیت هێشتا هه‌ر یانه به‌هێزه‌كه‌ی جیهانه.