زێدان هاوڕێیه‌كی تۆنی كرووس ده‌كاته یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی زستانه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید به وردی چاودێری گواستنه‌وه‌ی تیمۆ وێرنه‌ری هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی لایپزیگ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 18 ئه‌یلوولی 2017، رۆژنامه‌ی Bildـی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید خواستێكی گه‌وره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی تیمۆ وێرنه‌ری هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی لایپزیگ هه‌یه كه به كۆپی و هاوڕێ و هاوشێوه‌ی تۆنی كرووسی ئه‌ڵمانی ناسراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌م هێرشبه‌ره لاوه‌ی یانه‌ی لایپزیگ ره‌نگه ببێته نوێترین یاریزانی ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی داهاتوو.
هه‌مان سه‌رچاوه، جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه هاوشانی یانه‌ی ریال مه‌درید چه‌ندان یانه‌ی دیكه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی تیمۆ وێرنه‌ریان هه‌یه دیارترینیان یانه‌كانی (بارسێلۆنا، بایرن میونشن، چێڵسی، مانچێسته‌ر یونایتد، ئارسێناڵ، لیڤه‌رپوول، تۆتێنهام و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید)ـه.
تیمۆ وێرنه‌ری هێرشبه‌ری لاوی ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، له ته‌مه‌نی 6 ساڵی له 2002 په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای یانه‌ی شتوتگارت كرد، دواتر له هاوینی 2016 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لایپزیگ كرد، له یه‌كه‌مین وه‌رزی له بۆندزلیگا 21 گۆڵی تۆمار كرد، له وه‌رزی ئه‌مساڵیش له كۆی 4 یاری، 4 گۆڵی كردووه.