سۆلاری: ئه‌یاكس ئێمه‌ی تووشی كێشه‌ و مه‌ترسی كرد

سۆلاری ستایشی دوو یاریزانی یانه‌كه‌ی ده‌كات

دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس، سۆلاری راهێنەری ریال مەدرید نەیشاردەوە کە لەم یارییەدا تووشی فشارێکی زۆر بوون و لە هەمان کاتدا ستایشی ئاستی یاریزانانی یانەکەی بە تایبەت ڤینیسیۆس جۆنیۆر و مارکۆ ئاسینسیۆ کرد.

سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتی: یاریزانانی ئایاکس هەموو تواناکانیان لەم یارییەدا بەکار هێنا و یارییەکەیان باشتر دەست پێکرد و توانیان بە باشی کۆنترۆڵی یارییەکەش بکەن، فشاری یاریزانانی ئه‌یاكس زۆر قورس بوو و ئێمەیان تووشی کێشە کرد و زۆر بە باشی هێرشیان دەکردە سەر گۆڵەکەی ئێمە و بەم شێوەیەش یاریزانانی ئێمە هەر کاتێک دەرفەتیان بۆ دەرەخسا، مەترسیان لەسەر گۆڵی بەرامبەر دروست دەکرد، یاریزانانی ئەوان زۆر بە باشی تۆپی یاریزانانی ئێمەیان وەردەگرێت و زوو زوو مەترسیان دروست دەکرد.

سۆلاری ده‌شڵێت: سەبارەت بە ڤینیسیۆس، ئەو و هاورێیانی ئەزموونێکی قورسیان تاقیکردەوە، زۆر خوشحاڵم کە توانی لەگەڵ ئاسینسیۆ ئاستێکی باش پێشکەش بکەن، جۆنیۆر زۆر بە باشی سوود لە دەرفەتەکان دەبینێت و هیواداریشم لەسەر ئەم ئاستەی بەردەوام بێت.