به فه‌رمی یانه‌ی زاخۆ بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق دابه‌زی
زاخۆ له‌دوا گه‌ڕی خولی نایابی عێراق بووه میوانی یانه‌ی دیوانیه و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسان بوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، به‌مه‌ش به فه‌رمی بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق دابه‌زی.
زاخۆ له‌م وه‌رزه خراپترین ئه‌نجامی له خولی نایابی عێراق تۆمار كرد و له ماوه‌ی 38 گه‌ڕدا 20 دۆڕان و 13 یه‌كسانبوونی تۆمار كرد، ته‌نیا پێنج سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و به كۆكردنه‌وه‌ی 25 خاڵ نه‌یتوانی خۆی له ناوچه‌ی دابه‌زین رزگار بكات و له دوایه‌مینی ریزبه‌ندی خوله‌كه جێگری بوو.
به‌م ئه‌نجامه‌ش زاخۆ نه‌یتوانی پارێزگاری له مانه‌وه له خولی نایابی عێراق بكات و به‌فه‌رمی بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق دابه‌زی، یانه‌ی كه‌ربه‌لاش به‌هه‌مان شێوه دوای زاخۆ نه‌یتوانی مانه‌وه مسۆگه‌ر بكات و ئه‌و یانه‌ش به‌فه‌رمی دابه‌زی.