فه‌رمی، ریال مه‌درید پێكانی ئه‌ستێره‌یه‌كی راگه‌یاند
ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دا، پێكرانی ئالڤارۆ ئۆدریۆزۆلای به‌رگریكاری باڵی راستی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌م یاریزانه‌ی ریال مه‌درید له كاتی ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌كه له ئه‌مریكا تووشی پێكان بوو، به‌هۆیه‌وه نه‌یتوانی به‌شداریی یارییه دۆستانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر رۆما بكات.
به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی به‌شداریی له یاری جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆش نه‌كرد، له نوێترین پشكنیندا كه ئه‌مڕۆ بۆ یاریزانه‌كه كراوه ده‌ركه‌وتووه پێكانه‌كه‌ی له ماسولكه‌كانی ڕانی راستیه‌تی و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له یاریگه‌كان ئاشكرا بكرێت.
ئالڤارۆ ئۆدریۆزۆلای به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانێت به‌شداریی یاری جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا بكات كه بڕیاره چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له وڵاتی ئیستۆنیا له نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌ڕێوه بچێت