له‌م هه‌فته‌یه‌ی چامپیۆنزلیگ 24 ریكۆرد تۆمار كران

ئه‌وه‌ی به‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ كراوه‌ به‌ هیچ یاریزانێك نه‌كراوه‌

 دوای کۆتایی هاتنی گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەکانی بەشدار بوو چەندین ئاماری نوێیان تۆمار کردووە کە گرنگترینیان دۆرانەکەی یۆڤێنتۆس بەرامبەر مانچێستەر یونایتدە.

-  جێرارد پیکێ یاریزانی بارسێلۆنا لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان بۆ 100ـه‌مین جار درێسی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ لەبەر کرد.

 -  بارسێلۆنا لە یاری بەرامبەر ئینتەرمیلان 26 لێدانی بۆ ناو گۆڵ هەبوو ئەمەش باشترین ئاماری ئەو یانەیە لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان لە مێژووی چامپیۆنزلیگ.

  -  بارسێلۆنا بۆ جاری پازدەهەمە لەسەر یەک دەگاتە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.

-  لویس سوارێز لە یارییەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان 9 لێدانی بۆ ناو گۆڵ هەبوو، پێشتر تەنها رۆنالدینهۆ ئەم رێژەیەی لەگەڵ بارسا تۆمار کردووە.

-  بورووسیا دۆرتمۆند بۆ جاری یەکەم لەم وەرزە تووشی دۆڕان بوو.

-  ئانتوان گریزمان پێنجەم یاریزانی فڕەنسی کە زیاتر لە 20 گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ تۆمار دەکات.

 -  یان ئۆبلاکی گۆڵپارێزی رۆخێ بلانکۆس ژمارەی کلین شیتەکانی لەگەڵ یانەکەی گەیاندە 100.

-  گۆڵەکەی ئایندهۆڤێنی هۆڵەندا کە لە چرکەی 61 لە تۆتێنهام کرا، بووە خێراترین گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ کە لە یانە لەندەنیەکە بکرێت.

-  لیڤەرپول جاری یەکەمە سێ یاری لەسەر یەک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە چامپیۆنزلیگ تووشی دۆڕان دەبێت.

 -  شکستەکەی مۆناکۆ بەرامبەر کلەب بروج بە ئەنجامی 0-4 گەورەترین شکستی یانەی فڕەنسی بو لە مێژووی چامپیۆنزلیگ.

-  ناپۆلی یەکەمجارە لە چوار یاری بە دوای یەک لە چامپیۆنزلیگ تووشی دۆڕان نابێت.

-  جیان لویجئ بوفۆنی گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان بووە سێیەم یاریزانی بە تەمەن کە بەشداری چامپیۆنزلیگی کرد بێت.

-  کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاری یانەکەی بەرامبەر یۆڤێنتۆس بۆ جاری 81ـەمین بوو لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ یاری بکات، یاریزان نیە هێندەی دۆن بەشداری ئەم قۆناخەی کرد بێت، بێجگە لە گۆڵپارێزەکان.

 -  دوای دۆرانەکەی یۆڤێنتۆس بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، ئێستا چێڵسی تەنها یانەیە کە لە سەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا نەدۆڕابێت.

-  مانچێستەر یونایتد دوای 20 وەرز جارێکی دیکە یاری دۆراوی لە پێنج خولەکدا بردەوە، ئەو کات لە فاینالی 1999 بوو بەرامبەر بایرن میونشن کە لە پێنج خولەکی کۆتایی یارییە دۆڕاوەکەیان بە بردنەوە کۆتایی پێ هێنا.

-  یۆڤێنتۆس سێیەمجارە لە مێژوودا لە یاریگەی خۆیان یاری براوه‌ بە دۆڕان کۆتایی دێنن، دوو جاریان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد بووە.

-  رۆناڵدۆ دوای سێ بردنەوە و بەرامبەربوونێك، دواجار بەرامبەر یانەکەی پێشووی تووشی دۆڕان بوو.

-  سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری ریال مەدرید، لە دوای لویس کارنگلیا لە ساڵی 1957 بووە دووەم راهێنەری مێرنگی لە سێ یاری سەرەتای وەکو راهێنەر یانەکەی تووشی دۆڕان نەبێت و کلین شیتیش بکات.

-  کەریم بێنزێما بووە حەوتەم یاریزانی مێژووی ریال مەدرید کە زیاتر لە 200 گۆڵ بۆ ئەو یانەیە لە تەواوی خولەکان بکات.

-  کاسیمیرۆی ناوەڕاستکاری بڕازیلی ریال مەدرید سێ وەرزە لەسەر یەک لە چامپیۆنزلیگ گۆڵ دەکات.

  -  ریال مەدرید لە 32 یاری رابردووی لە چامپیۆنزلیگ تەنها یارییەک گۆڵی نەکردووە، ئەویش بەرامبەر سیێسکا مۆسکۆ بوو کاتێک بە گۆڵێکی بێ وەڵام تووشی دۆڕان بوون.

 -  لۆرێنزۆ پێلێگرینی لە دوای کلارێنس سیدۆرف بووە یەکەم یاریزان لە یانەیەکی ئیتاڵی لە سێ یاری لەسەر یەک پاسی گۆڵ بدات.

-  رۆما لە مێژووی چامپیۆنزلیگ زۆرترین گۆڵی لە سیێسکا مۆسکۆ کردووە کە 11 گۆڵە.

 -  لە یارییەکەی مانچێستەر سیتی بەرامبەر شاختار، گابریێل خێسۆسی بڕازیلی بۆ جاری یەکەم بە درێسی ستیزن هاتریکی کرد.