ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مڕۆ، ململانێی خولی نایابی كوردستانی گه‌رمتر كرد
ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی كوردستان به ئه‌نجامدانی 4 یاری كۆتایی هات، یانه‌ی ئارارات له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی 3 خاڵی له یانه‌ی زێره‌ڤانی وه‌رگرت، له دێربی هه‌ولێریش له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه برایه‌تی شكستی به یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر هێنا.
نه‌ورۆز 1 ـ 1 هه‌ولێر
یانه‌ی نه‌ورۆز له گێمی یه‌كه‌م له رێگه‌ی (بێرون حامید) ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد، خۆشییه‌كانی یانه‌ی نه‌ورۆز زۆری نه‌برد كاتێك هه‌ر له گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی هیدایه‌ت له‌تیف ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌ی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ی بارودۆخی هه‌ردوو یانه‌ی له‌م وه‌رزه خراپتر كرد، به‌وپێیه‌ی هه‌ولێر به 4 خاڵ و نه‌ورۆز به 3 خاڵ له پله‌كانی حه‌وته‌م و هه‌شته‌می كۆتایی خوله‌كه مانه‌وه.
زێره‌ڤانی 0 ـ 2 ئارارات
یانه‌ی ئارارات له خوله‌كی 39ـی گێمی یه‌كه‌م له رێگه‌ی سه‌فین عه‌بدولخالق به گۆڵێك پێشكه‌وت، دواتر له گێمی دووه‌م یانه‌ی ئارارات گۆڵی دووه‌میشی له خوله‌كی 79 له رێگه‌ی (رێبین ئیسماعیل) تۆمار كرد، به‌مه‌ش یانه‌كه‌ی پیرمام سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد.
یانه‌ی ئارارات یه‌كه‌م یانه‌یه كه ئه‌م وه‌رزه تووشی هیچ شكستێك نه‌هاتووه و دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشیان به 12 خاڵ بۆ خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه سه‌ركه‌وتن، یانه‌ی زێره‌ڤانیش به 5 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه.
برایه‌تی 1 ـ 0 پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
ئه‌م یارییه له دێربی هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، یارییه‌كه نزیك بوو له‌وه‌ی به‌بێ گۆڵ كۆتایی بێت، به‌ڵام عومه‌ر بیبۆ ناوه‌راستكاری یانه‌ی برایه‌تی له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد.
یانه‌ی برایه‌تی به 13 خاڵ شوێنی خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه پته‌وتر كرد، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش به 8 خاڵ له خانه‌ی چواره‌م مایه‌وه.
شێروانه 1 ـ 1 زاخۆ
ئه‌م یارییه له شارۆچكه‌ی كه‌لار به‌ڕێوه چوو، له كۆتاییه‌كانی گێمی یه‌كه‌م چیا نازی یانه‌ی زاخۆی كرده خاوه‌نی یه‌كه‌مین گۆڵ، له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م له رێگه‌ی لێدانی سزا دوای 448 خوله‌ك عه‌لی كاكه‌مینه یه‌كه‌مین گۆڵی یانه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.