بزانه زێدان دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌نجامه خراپانه چی به رۆژنامه‌نووسان گوت؟
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به یانه‌ی ڤیاریال دۆڕا، زێدان دوای یارییه‌كه‌ی هاته به‌رده‌م میدیاكاران و گوتی: یاریزانه‌كان سه‌ركه‌وتنه‌كانی رابردووی خۆیان له‌بیر كردووه و بارودۆخه‌كه‌ش بۆ ئێمه زۆر قورس بووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13 جه‌نیوه‌ری 2018، له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی ڤیاریالی كرد و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا له نێو یاریگه‌ی خۆی به یانه‌ی ڤیاریال دۆڕا.
زینه‌دین زێدان له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان له خراپی بارودۆخه‌كه‌یان تێده‌گه‌ن، به‌ڵام وازیش ناهێنن و ته‌سلیم نابن.
زیزۆ ده‌ڵێت: ئێمه هه‌رگیز شایسته‌ی ئه‌و دۆخه نین، ئه‌مڕۆش به‌رامبه‌ر ڤیاریال یارییه‌كی باشمان كرد، ده‌رفه‌تی زۆرمان هه‌بوو، به‌ڵام تۆپ به‌نه‌خێر وه‌ڵامی ئێمه‌ی دایه‌وه و رێگه‌ی نه‌دا له هێڵی گۆڵ بچێته ژووره‌وه.
زێدان گوتیشی: ئه‌م سرووشتی تۆپی پێیه، دوو تیپ یاری ده‌كات، كامه‌یان گۆڵی زیاتر بكات، یارییه‌كه ده‌باته‌وه، به‌ڵام ئێمه گۆڵناكه‌ین و تیپی به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره ده‌كات و ئاهه‌نگ ده‌گێرێت.
زێدان گوتی: ئێستا ئێمه له دۆخێكی سه‌ختداین، ته‌نانه‌ت یاریزانه‌كان ناتوانن پێبكه‌نن، ته‌نیا به بردنه‌وه ده‌توانین لایه‌نی ده‌روونیمان باشتر بكه‌ین و ئه‌م رووداوانه‌ش له تۆپی پێ ئاساییه، ئه‌م بارودۆخه خراپه ڕووی له چه‌ندان یانه‌ی پێش ئێمه و دوای ئێمه‌ش ده‌كات.
یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی چواره‌م به 32 خاڵ مایه‌وه و له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بارسێلۆنا، جیاوازی خاڵه‌كانی نێوان بارسای پێشه‌نگ له‌گه‌ڵ یانه شایانه‌كه ده‌بێته 19 خاڵ.