"پێكهاته‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ئاشكرا بوو"

لۆپیتیغی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بانگهێشتی كۆرتوای گۆڵپارێزی كردووه‌

 ئه‌مشه‌و ریال مەدرید لە جامی سانتیاگۆ بیرنابیۆ له‌ كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌ كاتی هه‌ولێر رووبەرووی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا دەبێتەوە.

جولیان لوپتیخێ راهێنەری مێرنگی بۆ جاری یەکەم دوای دەست نیشانکردنی وەک راهێنەری میرنگی، لە یاریگەی سانتیاگۆ برنابیۆ سەرکردایەتی یانەکەی دەکات و پێشبینیش دەکرێت بەو پێکهاتەیە یاری بکات کە بۆ وەرزی داهاتوو ئامادەی کردووە، بێجگە لە تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی نوێ یانەکەی کە بەم دواییە پەیوەندی بە شایانەکانەوە کردووە.

لەلایەن خۆشیەوە جێنارۆ گاتوزۆی راهێنەری ئەیسی میلانیش دەیەوێت بە پێکهاتەی سەرەکی وەرزی ئەمساڵ بەشداری یارییەکە بکات.

رۆسێنەری جاری دووەمە میوانداری ئەم جامە دەکرێت و پێشتریش لە ساڵی 2002  بۆ جاری یەکەم بانگهێشت کراوە.

لۆپیتیغی راهێنه‌ری ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بانگهێشتی 30 یاریزانی كردووه‌، له‌ نێویاندا تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی نوێی یانه‌كه‌ی تێدایه‌، به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركاش ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید به‌م پێكهاته‌یه‌ یاری ده‌كات.

گۆڵپارێز: كایلۆر ناڤاس

به‌رگریكاران: مارسێلۆ، رامۆس، ناچۆ و كارڤاخاڵ

ناوه‌راستكاران: سیبایۆس، كرووس و ئیسكۆ

هێرشبه‌ران: به‌یل، ئاسێنسیۆ و بێنزێما