"مێسی ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریزانی جیهان"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، نرخی راسته‌قینه‌ی گرێبه‌سته‌ی نوێیه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات و نووسیویه‌تی: مێسی ده‌بێته گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژووی تۆپی پێ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 9 ته‌مووزی 2017، رۆژنامه‌ی Sunday Timesـی ئینگلیزی له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 54.8 ملیۆن پاوه‌ند گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا تا 2021 درێژ كردۆته‌وه.
مێسی هه‌فتانه زیاتر له یه‌ك ملیۆن پاوه‌ند به گوێره‌ی گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریزان له جیهاندا كه خاوه‌نی ئه‌م مووچه‌یه بێت.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، مێسی له كۆی 583 یاری، 507 گۆڵی بۆ بارسێلۆنا كردووه، یه‌كه‌مین یاری به درێسی بارسێلۆنا له 2004 كرد، له ماوه‌ی 13 وه‌رز، 30 ناسناوی برده‌وه و بۆته گۆڵكه‌ری مێژووی لالیگا و 5 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان به‌ده‌سهێناوه.