ئاسێنسیۆ له نێوان كریستیانۆ و مێسی یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرێت
ماركۆ ئاسێنسیۆ یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زێدان ئاستی پێشكه‌وتووه و ده‌ڵێت: له بارودۆخی خۆم له یانه‌كه‌م رازیم.
ماركۆ ئاسێنسیۆ كه ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا خۆی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا ئاماده ده‌كات، له گفتووگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌ڵێت: من به‌هۆی كه‌م یاریكردنمه‌وه هیچ گله‌ییه‌ك له زێدان ناكه‌م و سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی به‌دروست ده‌زانم، هه‌ڵبژاردنی یاریزانان له نێوان كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره بۆ پێكهاته‌ی ریال مه‌درید زه‌حمه‌ته.
له به‌رسیڤێكی دیكه‌دا، ئاسێنسیۆ گوتی: كریستیانۆ و مێسی دوو یاریزانی گه‌وره و به‌هره‌مه‌ندن و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا گرتووه، به‌ڵام من كریستیانۆم پێ باشتره، چونكه ئه‌و هاوڕێمه.