سه‌فین كانه‌بی دوایین ده‌رفه‌ت ده‌داته یانه‌ی برایه‌تی
سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له لێدوانێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر تا پێش ده‌ستپێكی خولی نایاب برایه‌تی داوای لێبوردن نه‌كات له به‌شداریكردن له خولی نایابی كوردستان دوور ده‌خرێته‌وه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هۆشدارییه‌كی توندیش ده‌داته یانه‌ی گازی باكوور.
كانه‌بی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر تا یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو یانه‌ی برایه‌تی به فه‌رمی داوای لێبوردن نه‌كات نابێت به‌شداریی له خولی نایابی كوردستان بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی برایه‌تی وه‌ك خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می وه‌رزی رابردووی خولی نایابی كوردستان له دهۆك ئاماده‌ی مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كانی وه‌رزی رابردوو نه‌بوو.
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به كوردستان24ـی گوت: له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌ی گازی باكوور گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن كه پێویسته ئه‌و یانه‌یه یارییه‌كانی خولی نایاب له یه‌كێك له یانه‌كانی خاك یان گازی باكوور ئه‌نجام بده‌ن.
كانه‌بی ده‌شڵێت: یانه‌ی گازی باكوور پێویسته له ڕووی ئاسایشه‌وه سه‌لامه‌تی ئه‌و یانانه بپارێزێت كه بۆ یاریكردن سه‌ردانی شاری كه‌ركووك ده‌كه‌ن، له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گازی باكوور بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركووك ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌شێك له یانه‌كانی خولی نایابی كوردستان، ئاماده‌نین بۆ یاریكردن دژی گازی باكوور سه‌ردانی شاری كه‌ركووك بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی له دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه روویداوه.
سه‌فین كانه‌بی به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ته‌نیا یه‌كه‌مین گه‌ری وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان له رۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌رجه‌م هه‌فته‌كانی دیكه‌ی داهاتوو له رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ده‌كرێن.
خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه له رۆژی دووشه‌ممه 22ـی ئه‌م مانگه به به‌شداریی 14 یانه به سیسته‌می خول و به‌شێوه‌ی چوون و هاتن به‌ڕێوه ده‌چن.