"مێسی بڕیاری وازهێنانی له یاری نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند"
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی وازهێنانی له یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان راگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌كانی ئارجێنتینا ئاشكرایان كردووه مێسی بڕیاریداوه بۆ ده‌رچوون له‌و فشارانه‌ی دوای مۆندیالی رووسیا له‌سه‌ری دروست بوون ئه‌مساڵ هیچ یارییه‌ك له‌گه‌ڵ ئارجێنتینا به‌شداری نه‌كات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان مێسی ته‌نیا له یارییه دۆستانه‌ییه‌كانی ئارجێنتینا له‌مساڵ به‌شداری ناكات و بۆ كۆپا ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ساڵی داهاتوو بڕازیل میوانداری ده‌كات.
لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به‌شداریی له مۆندیالی 2018ـی رووسیا كرد و له قۆناخی 16 ماڵئاواییان كرد، مێسی تا ئێستا 128 یاری فه‌رمی بۆ تانگۆ كردووه و 65 گۆڵی تۆمار كردووه.