به‌ ڤیدیۆ.. كریستیانۆ له‌ دژی مه‌غریب گه‌وره‌ترین ریكۆردی شكاند

كریستیانۆ بووه‌ یه‌كه‌م یاریزان له‌ ئه‌ورووپا ئه‌م ریكۆرده‌ تۆمار بكات

كریستیانۆ رۆناڵدۆ كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له‌ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی له‌ دژی مه‌غریب ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌ یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌یانده‌ 85 گۆڵ و بووه‌ یه‌كه‌مین یاریزان له‌ ئه‌ورووپا ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌ یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار بكات.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ خوله‌كی 4ـی گێمی یه‌كه‌م له‌ دژی مه‌غریب چواره‌مین گۆڵی خۆی له‌م مۆندیاله‌ تۆمار كرد، له‌ كاتێكدا كریستیانۆ به‌ درێژایی 3 مۆندیالی رابردوو 3 گۆڵی تۆمار كرد بوو، به‌مه‌ش كریستیانۆ كۆی گۆڵه‌كانی له‌ مۆندیال بۆ 7 گۆڵ زیاد كرد.

كریستیانۆ ریكۆردی بۆشكاش هێرشبه‌ری هه‌نگاری شكاند كه‌ به‌ 84 گۆڵ یه‌كه‌م یاریزان بوو كه‌ زۆرترین گۆڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئه‌ورووپا تۆمار كردبوو، به‌ڵام كریستیانۆ له‌م مۆندیاله‌ ریكۆرده‌ی ئه‌و ئه‌فسانه‌ هه‌نگارییه‌ی شكاند و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌ یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌یانده‌ 85 گۆڵ.

كریستیانۆ 24 گۆڵی دیكه‌ی پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆردی عه‌لی دایی هێرشبه‌ری پێشووی ئێرانی بشكێنێت كه‌ تاكه‌ یاریزانه‌ له‌ جیهان به‌ 109 گۆڵ خاوه‌نی زۆرترین گۆڵی نێوده‌وڵه‌تییه‌.