كریستیانۆ هه‌ست ده‌كات كه مێسی سووكایه‌تی پێده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه پێش مه‌راسیمی فیفا تایبه‌ت به باشترینه‌كانی جیهان، كریستیانۆ هه‌ست ده‌كات كه مێسی سووكایه‌تی پێده‌كات، به‌وپێیه یاریزانه ئارجێنتینایه‌كه بڕیاریداوه بۆ ئه‌مساڵیش ئاماده‌ی مه‌راسیمی به‌خشینی باشترینه‌كانی 2017 ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 21 ئۆكتۆبه‌ری 2017، كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی 4ـی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه بۆ ئه‌مساڵیش كریستیانۆ رۆناڵدۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2017ـی جیهان له لایه‌ن فیفا وه‌رده‌گرێت، بۆیه بڕیاریداوه به‌شداریی مه‌راسیمه‌كه نه‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان زانیاری، كریستیانۆ به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی مێسی هه‌ست ده‌كات سووكایه‌تی پێده‌كرێت.
له مه‌راسیمی باشترینه‌كانی 2016، لیۆنێل مێسی هاوشانی 4 یاریزانی كه‌ته‌لۆنی یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی ساڵ به‌ربژێر كرابوون، به‌ڵام به بیانووی ئاماده‌كاریی بۆ یاری جامی سووپه‌ری ئیسپانیا به‌شدارییان له مه‌راسیمه‌كه‌ی فیفا نه‌كرد، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن میدیاكانی ئیسپانیا به‌بێرێزی وه‌سف كرا، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت بۆ ئه‌مساڵیش كه مه‌راسیمه‌كه له مانگی 1ـی ده‌ستپێكی ساڵی داهاتوو ساز ده‌كرێت، مێسی و یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه نه‌بن.