یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر بایكۆتی مه‌شق و راهێنانه‌كانیان كرد
به‌شێك له ياريزانانى یانه‌ی هه‌ولێر بایكۆتی مه‌شقه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێریان بۆ خولی نایابی كوردستانیان كردووه.
به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌كانیان كه زیاتر له دوو مانگه مووچه‌ی مانگانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، نیوه‌ی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاریزانانی تیپی خولی كوردستانی یانه‌ی هه‌ولێر بایكۆتی مه‌شق و راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌یان كردووه.
كاردۆ كه‌مال به‌رگریكاری یانه‌ی هه‌ولێر به كوردستان24ـی گوت: پێش یاری نێوان ئارارات و هه‌ولێر كه هه‌ینی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، ئیداره یانه‌كه به‌ڵێنیان به ئێمه دا بوو كه مووچه‌ی مانگی رابردوومان پێبده‌ن، به‌ڵام تا ئه‌وكاته پێیان نه‌داوین.
كاردۆ كه‌مال گوتیشی: ئێمه 6 یاریزانین كه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی هه‌ولێر یاری ده‌كه‌ین بایكۆتی مه‌شقه‌كانمان كردووه.
كاردۆ ده‌شڵێت: من وه‌ك خۆم تا هه‌ردوو مووچه‌كه‌م وه‌رنه‌گرم ناگه‌ڕێمه‌وه یانه‌ی هه‌ولێر، یاریزانه‌كانی دیكه‌ش هاوڕان و هه‌مان هه‌ڵوێست و بیركردنه‌وه‌ی منیان هه‌یه.
كاردۆ گوتیشی: ئیداره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌وڵ و كۆششی ته‌نیا بۆ خولی عێراقه و به ته‌واوه‌تی ئێمه‌ی فه‌رامۆش كردووه.
یانه‌ی هه‌ولێر دوای تێپه‌ڕبوونی 12 گه‌ڕ له خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه، 2 یاری بردۆته‌وه و 7 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ له خانه‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندی ده‌بینرێت، هێرشبه‌رانی هه‌ولێر ته‌نیا 6 گۆڵیان تۆمار كردووه ئه‌مه‌ش كه‌مترین رێژه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م یانه‌كانی خوله‌كه.
بایكۆتی یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر له كاتێكدایه رۆژی پێنجشه‌ممه یانه‌ی هه‌ولێر له دوایین گه‌ڕی قۆناخی یه‌كه‌م له یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌بێته‌وه.