بهپهله.. هازارد له بارهی ریال مهدرید بڕیاری كۆتایی خۆی دا
ئیدین هازارد له نوێترین لێدوانی له بارهی چارهنووسی خۆی ئاماژهی بۆ ئهوه كرد كه بڕیاری كۆتایی خۆی به ئیدارهی چێڵسی راگهیاندووه و دهیهوێت له دوای یاری فایناڵی یۆرۆپالیگ داهاتووی خۆی دهستنیشان بكات.
ئیدین هازارد لهمبارهیهوه دهڵێت: هەفتەی رابردوو بریاری خۆمم داوە و بەرپرسانی یانەکەشم ئاگادار کردۆتەوە، بەڵام هەموو شتێک لە دەست من نییە، کەسانی دیکەش هەن کە دەتوانن بریار لەسەر داهاتووی من بدەن و جارێکی دیکە دووبارەی دەکەمەوە، من بریاری خۆمم داوە.
هازارد گوتیشی: ئێمە فایناڵی یۆرۆپالیگمان لە پێشە، دوای ئەم یارییە هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە، چونکە من دەمەوێت بە زوترین کات هەموو شتێک یەکلایی ببێتەوە، منیش وەکو ئێوەی رۆژنامەنوسان و هاندەران چاوەڕێ داهاتووی خۆم دەکەم.
هازارد دهشڵێت: ئەو دەنگۆیانەی رابردوو لەسەر من هەبوون، بە هیچ شێوەیەک لە ناو یاریگە کاریگەریان لەسەر من نەبووە، هەموو کاتێک هەوڵمداوە بە باشترین شێوە لە خزمەت تیپەکەم بم. ئێوەش وەکو من چاوەڕێ بکەن، لە دوای فایناڵی باکو هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە.
هازاردی تهمهن 28 ساڵ، له هاوینی 2012 له یانهی لیلی فرهنسا به بههای 31 ملیۆن پاوهند بۆ چێڵسی گواسترایهوه، لهگهڵ یانهی بلووز له كۆی 351 یاری، 108 گۆڵ و 91 ئاسیستی كردووه.